غەززە لەژێر ئاگردا: بەردەوامیی هێرشە بەرفراوانەکانی سوپای داگیرکەر دژی هاوڵاتییانی مەدەنی

سەرچاوە مەیدانییەکان هەواڵی چڕبوونەوەی هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە ڕادەگەیەنن.
ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین ڕاگەیاند، لە باکووری ڕۆژئاوای شاری غەززە، سوپای سەهیۆنی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی بۆمبڕێژکراوی لە دەوروبەری تاوەرەکانی "موخابەرات" تەقاندەوە. هاوکات، تەقەیەکی چڕ لەلایەن ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی ئەم رژێمەوە بەرەو ناوچە نیشتەجێبووەکانی دەوروبەر ڕاگەیەندراوە.
لە بەشی ناوەڕاستی کەرتی غەززەشدا، فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە بۆردومانکردنی کەمپی بورەیج ماڵێکی نیشتەجێبوونی سەر بە بنەماڵەی ئەبو خەیریان کردە ئامانج، کە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی مەدەنی.
هەروەها هێرشی ئاسمانی بۆ سەر شاری خان یونس لە باشووری غەززە ڕاگەیەندراوە. شایەتحاڵان دەڵێن توندیی تەقینەوەکان و قەبارەی ئاگرکردنەوەی سوپای سەهیۆنی بێوێنە بووە.
وێنە بڵاوکراوەکانی غەززە دیمەنی تەقینەوەی گەورە، وێرانکاریی بەرفراوان و تەقەکردنی بێوچانی هێزە داگیرکەرەکان نیشان دەدەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٤ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٣٥ کەس کە ١٤٧یان منداڵن.
سێرجیۆ دێلا بێرگۆلا، شارەزای ئاماری رژێمی داگیرکەر ڕایگەیاند کە هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی دژی کەرتی غەززە بووەتە هۆی شەپۆلێکی بێوێنەی هەڵاتن لە خاکە داگیرکراوەکان.
ئەمڕۆ بەرخۆدان لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە رەفەح گورزێکی توندی لە هێزەکانی داگیرکەر دایەوە و ٤ سەربازی کوشت و ٨یان بریندار کرد.
ئەمڕۆ ٣٨٨ جولەکەی سەهیۆنی لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر دووبارە هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.